Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:24

دۆناڵد ترەمپ سه‌ردانی عێراق و ئه‌فغانستان ده‌کات

کاتەکەشی به‌هۆکاری ئەمنی دیاری نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە پلانیدایە لە داهاتوودا سەردانی سەربازانی ئەمریکا بکات لە عێراق و ئەفغانستان.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دۆناڵد ترەمپ، نیازی خۆی نیشاندا سەردانی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بکات، بەڵام کاتی سەردانەکەی دیاری نه‌كردووه‌.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، لە سەردانەکەیدا بۆ ئەو دوو وڵاتە، چەندین پلانی ھەیە، کە یەکێکیان بریتییە لە بەسەرکردنەوەی سەربازە ئەمەریکییەکان.

سەرۆکی ئەمریکا رەتی کردووەتەوە کاتی سەردانەکە دیاری بکات و هۆکاری رەتکردنەوەی ئاشکراکردنی کاتەکەشی بۆ هۆکاری ئەمنی گێڕاوەتەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.