نەهرۆ مەحمود قادر ڕەواندوزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنى پارتی دیموكراتى كوردستان لە هەژماری خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاویكردۆتەوە، وەك ڕوون و ئاشكرا بوو بەندە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە دادنووسی هەولێر بەڵێننامەیەكم پڕكردەوە ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بهێنم تەواوی مووچەكەم ببەخشم.
ڕاشیدهگهێنێت لەسەر بەڵێنەكەی خۆم، كە بە دەنگدەرانم دابوو، ئەمڕۆ زۆر بە شانازییەوە سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی م كرد و لەگەڵ سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی دوای گفتۆگۆمان لەسەر چۆنیەتی بەخشینی مووچەكەم و بە ئامادەبوونی دڵزار عەبدولڕەحمان، سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمای هەولێر واژۆم بۆ بەخشینی مووچەی هەر چوار ساڵی ئەندام پەرلەمانی خۆم كرد”.
لهكۆتادا ڕایگهیاندووه لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە سوود و چارەسەرێك و كەلێنێكی بچووكم بۆیان پڕكردبێ
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.