Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:09

له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین پێویستیان به‌ هه‌ولێر و سلێمانی نابێت

بڕیاردرا به‌ گۆڕینی 3 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری
کوردستان TV
#7
100%

دوای ناردنی ئه‌نجامی هاوپێچی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی كوردستان بۆ  پسپۆڕه‌ پزیشكییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، دواجار بڕیاردرا به‌ گۆڕینی 3 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری.

پاش سه‌ردان و پشكنینی وردی لیژنه‌كانی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی كوردستان بۆ  پسپۆڕه‌ پزیشكییه‌كان بڕیاردرا 3 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی له‌ سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئیداره‌كه‌ بكرێن به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری.

نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌كانیش بریتین له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ (نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌، نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و منداڵبوونی ڕانیه‌، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی نوێی  قه‌ڵادزێ) كه‌ به‌ پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی كوردستان بۆ  پسپۆڕه‌ پزیشكییه‌كان گونجاون بۆ ڕاهێنانی قوتابیان له‌ بواره‌كانی هه‌ناوی و نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گرینگه‌ له‌ بواری پزیشكیدا بۆ ئیداره‌كه‌، چونكه‌ ئیتر نه‌خۆشه‌كان پێویست ناكات بۆوه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ به‌ڕێبكرێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی فێركاری له‌ هه‌ولێر و سلێمانی.

به‌مه‌ش نه‌خۆشه‌كان زووتر و به‌ تێچووێكی كه‌متر و كاتێكی كه‌متر چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ڕووداوه‌ لابه‌لاكانی هاتووچۆ به‌هۆی ڕێگاكانی هاتووچۆ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ڕزگاریان ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.