دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڕشەی دەست لەكاركێشانەوەی كرد ئەگەر هێزە سیاسییەكان رێگری لە تەواوكردنی كابینەی حكوومەتەكەی بكەن ، ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند كە هێزە سیاسییەكان بڕیاریان داوە لە دانیشتنی چوارشەممەی داهاتوو ، پەرلەمان هەموو پۆستە بەتاڵەكانی وەزارەتەكەی حكوومەتی عەبدولمەهدی پڕ بكەنەوە .
فازڵ جابر، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات سەبارەت بەو بابەتە روونیكردەوە كە ناكۆكییە سیاسییەكان لەبارەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ بەردەوامە ئومێد هەیە لە ماوەی ئەم دوو رۆژە یەكلا ببنەوە .
ئاماژەشیدا كە تا ئێستا گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێككەوتننی كۆتایی بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری . راشیگەیاند ئەگەر ئەو دوو پۆستە یەكلایی نەكرێتەوە ئەوا وڵات دەكەوێتە مەترسی گەورەی ئەمنی جگە لە قوڵكردنەوەی ناكۆكییە سیاسییەكان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.