Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 03:49

2 تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەستابوون بە ساختەکردنی تۆماری زەوی و زار

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، شەوی 18-11-2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەهەماهەنگی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاوڵاتیان .

دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار زانیارییان دەستكەوت لەسە دوو تۆمەتبار كە هەستاون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاوڵاتیان لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لیژنەیەكیان پێكهێناو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا ئەمشەو هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت هەریەك لە تۆمەتباران (ع ، ر ، ح دانیشتوی شاری كەركوك و ك ، ع ، ش دانیشتوی شاری هەولێر ) بە فەرمانی  دادوەرو بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و ڕەنگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسانی دیكەش دەربچێت كە دەستیان هەیە لەم تاوانەدا .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.