گۆڕێكی بەكۆمەڵی دیكەی ئێزدییەكان لە كۆمەڵگای (تەل عوزێر) لە قەزای شنگال دۆزرایەوە، بەمەش ژمارهی گۆڕه به كۆمهڵهكانی كه له دوای رووخانی داعش تاوهكو ئێستا دۆزراونهتهوه، گهیشته (73) گۆڕی بهكۆمهڵ.
ئهمرۆ یهكشهممه 2018/11/18 خەیری عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی ئێزدی بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە شنگال رایگەیاند؛ لەو گۆڕە بەكۆمەڵەدا کە تازە دۆزراوەتەوە روفاتی حەوت كەسی تێدابووە و سەرجەمیان دانیشتوی كۆمەڵگای تەل عوزێرن و شەشیان پیاو بوون و ژنێكیان لەگەڵ بووە و سەری ژن و پیاوێک لە لاشەیان جیاکراوەتەوە.
گوتیشی: دوای پەلامارەکانی داعش و داگیرکردنی قەزای شەنگال لە ساڵی (2014)، ئەو حەوت کەسە بە دەستی چەکدارە تیرۆریستەکان کۆمەڵکوژ کراون و خراونەتە ناو بیری ئاوەڕۆوە.
خەیری عەلی رونیشیکردەوە كه لە دوای رزگاركردنی قەزای شنگال، تائێستا (73) گۆڕی بەكۆمەڵ لەو قەزایە دۆزراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.