وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگریی شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، به‌هۆی هیته‌ری كاره‌باوه ماڵێك له سلێمانی گڕی گرت و بووە هۆی گیان له‌ده‌ست دانی كچێكی تەمەن 22 ساڵ.
رێكان جه‌مال وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی سلێمانی رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 18ی تشرینی دووەمی 2018 له قاتی سه‌ره‌وه‌ی خانوویه‌ك له گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سلێمانی به‌هۆی هیته‌ری كاره‌باوه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
گوتیشی، لەكاتی سوتانی قاتی دووەمی خانووەكە، كە هۆكارەكەی شۆرتی هیتەر بووە، ئەو دوو خانمە لە سەرەوە بوون، كە یەكێكیان خەوتووە و ئەوەی دیكە چۆتە ژورەكەی دیكە هەردووكیان تووشی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانە نەخۆشخانە كراون.
ڕاشیگەیاند، لە پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەكێك لە كچەكان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیكەش چارەسەر وەردەگرێت، ئاگرەكەش لە لایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە كۆنتڕۆڵ كراوە و زیانی مادی زۆریش به‌ر ماڵه‌كه كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.