Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:53

تەقینەویەیەک لە تکریت روویدا و 22 قوربانی لێکەوتەوە

‌هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو له‌ تكریت 22 کەس کوژران و برینداربوون.

میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو بووه‌ كه‌ تیرۆریستێكى خۆكوژ لێى خوڕیوه‌، له‌ناو شه‌قامى پزیشكانى شاره‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
 
به‌پێى زانیارییه‌كان و پزیشكیه‌كان له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ سێیان ئافره‌ت بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە لە بەرامبەر چێشتخانەی فەلوجە لە شەقامی پزیشکان لە ناوەڕاستی تکریتی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین تەقیووەتەوەو بەوهۆیەوە 5 کەس کوژران و 17 کەسی دیکەش برینداربوون.

تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.