Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:12

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی هەنگاریا دەکات

لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و پەرلەمان کۆدەبنەوە
کوردستان TV
#7
100%


شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزیری بەرگریی ‌و سوپاسالاری هەنگاریا ‌و چەند بەرپرسێكی سەربازی تاوتوێ ده‌كه‌ن.

لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی حکومەتی هەنگاریا، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و پەرلەمانی هەنگاریا کۆدەبنەوە.

شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌نگاریا گفتوگۆ لەبارەی شەڕی داعش، بارودۆخی سیاسی، ئابووری ئه‌منی و بواره‌كانی دیكه‌ی هەرێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی و پێداویستی ته‌ندرووستی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دەکەن.

عەمید ھەژار عومەر، بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند لەسەر بانگھێشتی وەزارەتی بەرگریی ھەنگاریا شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و چەندین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگری و سوپاسالاری ھەنگاریا و چەندین دامودەزگای سەربازیی ئەو وڵاتە ئەنجام ده‌درێت و شانده‌كه‌ سه‌ردانی نەخۆشخانەی سەربازیی ھەنگاریا دەکات، چونکە ھەنگاریا 12 برینداری پێشمەرگەی چارەسەر کردووە.

عەمید ھەژار عومەر گوتیشی: مەبەست لە سەردانەکەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان ھەرێم و ھەنگاریایە، چونکە ئەوان بەردەوامن لە ھاوکاریکردنی پێشمەرگە و لە ھەرێمن و برێکی زۆر چەک و تەقەمەنییان بۆ پێشمەرگە ناردووە و دەمانەوێت ھەماھەنگی ھەبێت لە نێوان نەخۆشخانەی پێشمەرگە و نەخۆشخانەی سەربازیی ھەنگاریادا، چونکە بڕیارە لە مانگی داھاتوو نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، کە ئەڵمانیا دروستی کردووە.

شاندەکە  لە  جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی یەکەی 70ی ھێزی پێشمەرگە، سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە، لیوا بەختیار، ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا جەلال لە یەکەی 70 ‌و بەڕێوەبەری ھەماھەنگی ‌و پەیوەندییەکانیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار دەبێت، شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ماوەی چوار ڕۆژ دەمینێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.