Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:59

له‌ هه‌ولێر کچێکی نیپاڵی ده‌کوژرێت و بکوژه‌که‌ی ده‌ستگیرده‌کرێت

به‌مه‌به‌ستی دزی كردن چووبه‌ سه‌ر ماڵێكی سه‌رمایه‌دار
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند كە هەفتەی رابردوو لە ماڵێكدا لە شاری هەولێر دوای دزیكردن كچێكی نیپاڵیشی کوشتووە، کچە نیپاڵییه‌کە ویستویەتی رێگەی لێبكات.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند: کاتێک دزه‌كه‌ چووەتە ماڵەکەوە لە گەڕەکی گەنجان سیتی، کچە نیپاڵییه‌کە ویستویەتی رێگەی لێبگرێت و ئەویش کوشتویەتی.

گوتیشی بكوژەكە بەناوی پارە وەرگرتنی كارەبا دەچێتە ئەو ماڵە، كە بە تەنیا خزمەتكارێكی نیپاڵی لە ماڵ بووە، دوای ئەوەی كچەكە ویستویەتی ئاشكرای بكات بە گولـلەیەكی دەمانچە كچەكەی كوشتووە.

ئەو رووداوە رۆژی سێ شەممەی رابردوو 13ی ئەم مانگە روویداوە و ژنەكە لە ماڵی سەرمایەدارێكی بەغدادی لە عنكاوە كاری كردووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكرد كه‌ بكوژەكە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار ‌و 100 دۆلاری ئەمریكی لەو ماڵە دزیووە و دوای دەستگیركردنیشی له‌شەوی رابردوودا، ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی دووه‌می 2018، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

پۆلیس ده‌ڵێت: بكوژەكە خێزاندارە ‌و خاوەنی سێ‌ منداڵە، لە بنەڕەتدا خەڵكی موسڵە ‌و سەربازی سوپای عێراقه‌، ماوەیەكی زۆرە نیشتەجێی شاری هەولێره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.