Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:15

به‌وێنه‌ ... هاتووچۆی هه‌ولێر باس له‌ڕووداوه‌که‌ى ئه‌مرۆ شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌کات

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 8:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18 ى 11 ى 2018 ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری گۆلف  به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ كاتێك له‌گه‌ره‌كی هه‌ولێری نوێ به‌ره‌و ڕیگَای كۆیه‌ ده‌گات كۆنتنرۆڵ له‌ده‌ستده‌داو به‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه‌ ده‌كه‌وێت   له‌وێش له‌سایده‌كه‌ی تر خۆی به‌نیسان تێدایه‌كی تایبه‌ت ده‌دا .

ڕاشیده‌گه‌ێنێت  له‌به‌ر تیژڕۆییه‌كه‌ی هه‌ر نه‌وه‌ستا تاكو خۆی كێشا به‌دیواری باخچه‌یه‌ك ئینجا وه‌ستا .


فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ شۆفێری نیسان تێدایه‌كه‌ كه‌هیچ تاوانێكی نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌له‌وكاته‌ له‌دێوه‌كه‌ی خۆی رۆیشتبوو برینداربوو  ، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان و رێگاوبانه‌كه‌ كه‌وت

 فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت  ، ده‌پرسین ئایا رێگایه‌كی ناو گه‌ره‌ك هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م تیژرۆییه‌ی تیادا بكرێت؟
ئایا له‌ئه‌نجامی ئه‌و تیژڕۆییه‌ شۆفێره‌كه‌ توانی ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌تیژرۆییه‌كه‌ی بۆده‌كرد بپێكێت؟
ئایا ده‌كرێت بۆهه‌ر شوفێرێك ئێمه‌ ره‌قیبێك دابنێین تاكو تیژڕۆیی نه‌كات له‌هه‌موو شوێنێك وله‌هه‌موو كاتێك ؟


له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت تكاتان لێده‌كه‌ین تكایه‌ پابه‌ندی یاساو رێنماییه‌كان بن ، به‌تایبه‌تی ئه‌مرۆ كه‌رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆیه‌ ، 
بۆئه‌وه‌ی نه‌بن به‌ ره‌قه‌مێِك یان ئامارێك له‌و ئاماره‌كانی كه‌ڕۆژانه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كان وقوربانیه‌كان

11111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.