Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:41

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق کوژرانی 10 چه‌کداری داعشیان راگه‌یاند

له‌ سنووری قه‌زای شه‌رگات
کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه‌ ١٠ تیرۆریستی داعش له‌ سنووری قه‌زای شه‌رگات باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، كوژراون.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌ و پاشماوه‌كانی داعش له‌ باكووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین، حه‌شارگه‌یه‌ك خاپوور كراوه‌، ھه‌روه‌ھا چوار ماتۆڕسكیلیش تێشكێندراون.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سول باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپا له‌ سنووری گوندی كه‌نعوس سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌رگات، پاشماوه‌كانی داعشیان بۆردومانكردووه‌ كه‌ به‌ ھۆیه‌وه‌، ١٠ تیرۆریست كوژراون و دوو حه‌شارگه‌ له‌گه‌ڵ سێ تونێل خاپووركراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.