Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:55

عه‌بدوڵڵای کوێخا موباره‌ک : گۆڕان شکۆی شکێندراوه‌

بۆ پۆست و پله‌ بڕیاری هه‌ڵه‌ نه‌ده‌ن
کوردستان TV
100%


عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك به‌رپرسى پێشووی مه‌كۆی چه‌مچه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕه‌خنه‌ له‌به‌رپرسانى گۆڕان ده‌گرێت له‌به‌شدارییان له‌كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌ت و ڕایده‌گه‌ێنێت ،  لە کابینەی پێشودا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان  نەک پرۆژەکانی بۆ جێ بە جێ نەکرا، بەڵکو دەرکرا و شکۆی شکێندرا؟

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت پێویستە لە دەستوری گۆڕاندا ئەوە زیاد بکرێت کە ھیچ ئەندامێکی جڤات و خانەی ڕاپەڕاندن بۆیان نەبێت پۆستی حکومی وەربگرن، بۆئەوەی لە بەرژەوەندی خۆیان و لە پێناو پۆست و ئیمتیازدا بڕیاری ھەڵە نەدەن.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.