عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە بەرپرسیاریەتی تەواو نەبوونی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی خستە ئەستۆی ناكۆكیەكانی نێوان هەردوو كوتلەی سائیرون و فەتح .
عەلی بدێری ئەندامی رەوتی حیكمە بە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی راگەیاندووە كە ماوەی 100 رۆژ دراوەتە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەوەی كابینەكەی بە تەواوی رابگەیەنێت ، دوای ئەو ماوەیەش ئێمە هەردوو كوتلەی سائیرون و فەتح بە بەرپرس دەزانین لە شكستهێنان و رانەگەیاندنی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی .
روونیشیكردەوە كە تا ئێستا عەبدولمەهدی وەك پێویست لە ئاستی داواكارییەكان نییە ، كە پێشتر باسی لێوە دەكرا ، ئێستا زۆر لە وەزارەتە سیادیەكان لە بازاری دراودا زۆر بەرز بۆتەوە ، تا ئێستاش عەبدولمەهدی هەڵوێستی لەو پێشێلكارییەدا نەبووە .ئێمەش تا دوا وادە چاوەڕوان دەبین ، تاكو ئێستاش هیچ پێشكەوتنێك لەماوەی رۆژانی رابردوودا بەدی نەهاتووە .
مەحاسن حەمدون ئەندامی كوتلەی میحوەری نیشتیمانی داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كردووە كە بڕیارێكی جیدی و روون و ئاشكرا بدات لەو هەفتەیە ناوەكان پێشكەش بە پەرلەمان بكات بۆ دەنگ دان لە سەریان .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.