لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای گلەیەکی زۆری دانیشتوانی شاری ھەولێر سەبارەت بە زۆر بوونی سەگی بەڕەڵلا لە کوچەو کۆڵانەکانی شار ، کە ببووە مەترسی و دڵەڕاوکێی ھاوڵاتیان .
ڕاشیدهگهیهنن هەلمەتی دور خستنەوەی ئەو سەگانە لە ناو سەنتەری شار و کوچەو کۆڵانەکان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی شاری ھەولێر دەستی پێ‌کرد و ھەڵمەتەكهش لەلایەن قائمقامیەت وبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی خزمەت گوزاری و ژێنگە پارێزیەوە ئەنجام دەدرێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.