Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:16

خزمه‌تگوزاری بۆ زه‌وییه‌کانى که‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆک دابین ده‌کرێت

رێگه‌یان پێبدرێت خانووه‌كانیان دروست بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری شاره‌وانی بڕیاریدا كه‌ ئه‌و هه‌شت هه‌زار یه‌كه‌ى زه‌ویان دابه‌شكراوه‌ بۆ خانوو له‌مه‌وبه‌دواوه‌ خزمه‌تگوزاری بۆ زه‌وییه‌كانى كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك دابین ده‌كرێت .

سامان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك داواكارییان پێشكه‌ش كرد، كه‌ رێگه‌یان پێبدرێت خانووه‌كانیان له‌و كه‌رته‌ دروستبكه‌ن، وه‌زیری شاره‌وانی بڕیاریدا كه‌ ئه‌و هه‌شت هه‌زار یه‌كه‌ى زه‌ویان پێداروه‌ خانووه‌كانیان دروست بكه‌ن .

سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر گوتیشی: بڕیاردراوه‌ خزمه‌تگوزاریی بۆ زه‌وییه‌كانى كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك ببرێت، تا هاووڵاتیان بتوانن ده‌ست به‌دروستكردنی خانووه‌كانیان بكه‌ن.  

به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ش نابێت زه‌وییه‌كانیان  دوو خانووی له‌سه‌ر دروست بكرێت و ده‌بێت هه‌مووی یه‌ك خانووی له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌ك له‌ 250 مه‌تر پێكهاتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری بۆ كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك ببرێت، چونكه‌ مافی خۆیانه‌ و له‌ دوای دوانزه‌ ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌و كه‌رته‌ رێگه‌ نه‌درا خانوو دروست بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.