Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:14

گروپێکی چەکدار ره‌وشی خورماتوو ئاڵۆز ده‌کات

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا
کوردستان TV
#7
100%

گروپێكی چەكدار هەڕەشە لە ئاسایشی قەزای خورماتوو دەكات و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌  پۆلیسی قەزاكە رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێمه‌ ناتوانن رووبه‌رووی ئه‌م گرووپانه‌ ببینه‌وه‌ و ئەندامەكانی ئەو گرووپە دەستگیر بكەن، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، له‌ رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا.

لە قەزای خورماتوو گروپێكی چەكدار پەیدابووە و لەڕێی ئەنجامدانی كاری ئاژاوەگێڕیەوە هەوڵی تێكدانی رەوشی ئەمنی قەزا كە دەدەن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی قەزای خورماتوو به‌ میدیا عێراقیه‌كانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێمه‌ ناتوانن رووبه‌رووی ئه‌م گرووپانه‌ ببینه‌وه‌ و ئەندامەكانی ئەو گرووپە دەستگیر بكەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئێستا ره‌وشی ئه‌منی قه‌زاركه‌ زۆر باشه‌ نییه‌ ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ وه‌كو سه‌ربازگه‌یه‌كی بچووك ده‌چێت به‌هۆی زۆری هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ندین هێزی دیكه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌م گروپەكە لەلایەن كەسێكی توركمانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌، خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، له‌ رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرایه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ چه‌كدارانی گرووپه‌ میلیشیاكان له‌و ناوچانه‌ جێگیر كراون و ره‌وشی ئه‌منی رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.