هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بڕی زیاتر لە نیو تۆن مادده‌ی C4 یان له‌سنوری جه‌زیره‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار دۆزیوەتەوە، کە له‌لایه‌ن داعشه‌وه شاردرابوونەوە.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی جه‌زیره رایگه‌یاندوه، به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری توانراوه نیو تۆن مادده‌ی C4 كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه شاردرابوه‌وه بدۆزرێته‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی جه‌زیره ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو ماددانە لەلایەن داعشەوە بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و له‌دروستكردنی جۆرەکانی بۆمب به‌كار هێنراون و بەوهۆیەوە له‌چه‌ندین ناوچه‌ی عیراقدا زیانی زۆریان به‌هێزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیان گه‌یاندووه".
شایىنی باسه مادده‌ی C4 ماده‌یه‌كی به هێز و وێرانكه‌ره، شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی ده‌ڵێن، كاریگه‌ری زیانه‌كانی یه‌ك كیلۆگرام له مادده‌ی C4 ده هێنده وێرانكه‌رتره له له یه‌ك كیلۆ تی ئێن تی.
مادده‌یه‌کی ترسناکی داعش دۆزرایه‌وه
له‌سنوری جه‌زیره‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.