شاندێكی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ سه‌ردانى لایه‌نه‌كانی كرد ، سه‌ره‌تا سه‌ردانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانى كرد و دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى گۆڕان بۆ گفت‌و گۆكردن له‌سه‌ر پیكهێنانى كابینه‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه.
ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو لە دوای کۆبوونەوەکەش شۆڕش حاجی گوتی، دانیشتنێکی تێروتەسەلمان کرد، برایانی پارتی ویستی خۆیان دەربڕی، کە ئەوان پێیان خۆشە بزووتنەوەی گۆڕان بەشدار بێت لە حکومەت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له شۆڕش حاجی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد و تیایدا وته‌بێژی گۆڕان رایگه‌یاند: گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كراوه و شاندی پارتی رایگه‌یاندووه كه پێیان خۆشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له حكومه‌تی ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كار بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و به‌ڵینانه ده‌كه‌ن كه به خه‌ڵكی كوردستانیان داوه.
وتیشی، سه‌قامگیری كوردستان به هه‌موو لایه‌ك درووست ده‌بێت، له‌و سۆنگه‌یه‌ش به یه‌كه‌وه‌بوونی لایه‌نه‌كان كۆمه‌ڵێك ئامانجی گه‌لی كورد دێنێته دی.
گوتیشی: وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان پێیان باش نییه هیچ لایه‌نێك له‌پێكهێنانی حكومه‌ت په‌راوێز بخرێت، ئه‌وانه‌ش كه به‌شداری ناكه‌ن ده‌بێت خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چۆنێتی كاركردنی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ندێك ئسوڵی خۆی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی هه‌رێم و ناوچه‌كه بگونجێت و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی بكات، نه‌ك چه‌پ و راست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا بهێنن كه حكومه‌تی داهاتوو ده‌یكات.
روونیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕان قسه‌یان له باره‌ی حكومڕانییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و چاكتركردنی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر چۆنێتی و پرنسیپه‌كانی حكومه‌تی داهاتوو هه‌یه كه مه‌به‌ست لێی حوكمڕانییه‌ك دروست بێت كه سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بێت و بتوانێت بژێویی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان باشتر بكات.
لای خۆیه‌وه، هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا، شۆرش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، دانیشتنێكی تێر‌و تەسەلمان كرد و هاورێیانی پارتی پێیان خۆشە بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لەپێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات و ئێمەش تێبینی و سەرنجی خۆمان بەبرایانی پارتی راگەیاند.
وتیشی، هەردوولا بیرورامان گۆڕییەوە لەسەر تێبینی وسەرنجی یەكتری تێگەیشتین و ئەمە یەكەمین كۆبوونەوەیەو كۆبوونەوەی تریشی بەدوادا دێت بۆ گەیشتن بەئەنجامێك كە لەبەرژوەندی خەڵكی كوردستان بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان لای جڤاتی نیشتیمانی یە كەئایە بەشداری دەكەن یاخود نا ،ئێمە ئەمڕۆ پارتی هاتن رایی خۆیان بەئێمە وتوە ئێمەش راوسەرنج وتێبینییەكانی ئەوان و وەڵامی خۆشمان لەجڤاتی نیشتیمانی باس دەكەین بڕیاری كۆتایش لەوێوە دەدەین.
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێ سەردانی لایەنەکان دەکات، پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممەش سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد و دواتر له‌گه‌ڵ بەرپرسانی گۆڕان بۆ گفت‌و گۆکردن لەسەر پیکھێنانی کابینەی داھاتوو كۆبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.