Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:45

تاوه‌کو ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر ئاواره‌ له‌ عێراق نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان

به‌هۆی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی داعش ئاواربوونه‌
کوردستان TV
100%


تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانى ئاواره‌بووى  پارێزگاكانی موسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار نه‌گه‌راونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تی ناوه‌ند هیچ شوێنێكی بۆ ئاوه‌دان نه‌كردۆته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر چی نزیكه‌ دوو ساڵه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆتایی پێهێنراوه‌ له‌ عێراق، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیانی ئاواره‌بووی پارێزگاكانی موسڵ وسه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار نه‌گه‌راونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تی ناوه‌ند هیچ شوێنێكی بۆ ئاوه‌دان نه‌كردۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ته‌قاندۆته‌وه‌ پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئاواره‌كانی ئه‌م ناوچانه‌ ئێستا ژیانێكی زۆر سه‌خت به‌رێده‌كه‌ن و حكوومه‌تی عێراقیش وه‌كو پێویست خزمه‌تگوزاری بۆیان دابین ناكات، كه‌ ئێستا ئاواره‌كان له‌ نێو كه‌مپه‌كان ده‌ژین و هاتنی وه‌رزی زستانیش ژیانیان سه‌ختر ده‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ته‌قاندۆته‌وه‌ و پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌كو ته‌وه‌ره‌كانی كاره‌با و بۆری ئاو و رێگاوبان.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.