Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:24

مه‌سرور بارزانی و شاندێکى باڵای ئه‌مریکا ره‌وشی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمییان تاوتوێکرد

مه‌سرور بارزانى پێشوازی له‌جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا یاوه‌ری كرد
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 17/11/2018، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تاوتوێ كران.

له‌و دیداره‌دا پێشوازی له‌ بڕیار و رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی بیره‌كانی كه‌ركووك له‌رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كرایه‌وه‌ و به‌ هه‌نگاوێكی گرینگ و سمبۆڵی دانرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان.

مه‌سرور بارزانی و ئه‌ندرۆ پیك له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه‌ و‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكان و پاككردنه‌وه‌یان له‌ مینه‌ چێنراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌م ناوچانه‌ كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی پێكه‌وه‌ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.