Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:32

پارتى : ئه‌و به‌ڵێنه‌ى له‌هه‌ڵبژاردن به‌خه‌ڵکمان دا له‌کابینه‌ى نوێى حکومه‌ت جێ به‌جێ کاری ده‌بین

بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت پارتى سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات
کوردستان TV
100%


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17 ى 11 ى 2018  شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مرۆ سه‌ردانى سلێمانى كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆبووه‌ و دواتر سه‌ردانى گۆڕان ده‌كات 


دوای كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردووشاندی پارتى و یه‌كێتى ، مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ گوته‌بێژى یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیان راگه‌یاند 

مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی رایگەیاند لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی یەكێتی بیروڕامان گۆڕییەوە و كۆمەڵێك بیروڕای ھاوبەشمان ھەیە و زۆر لێك نزیكن و لەو بڕوایەداین لە كۆبوونەوەی داھاتوو كۆتایی بەو بابەتە بێنین


  ڕاشیگه‌یاند دەمانەوێت بۆچوونێكی ھاوبەش بۆ پێكھێنانی حكوومەت دروست بكەین، دەمانەوێت ئارامی سیاسی لە ھەرێمی كوردستان بەرقراربێت، كە ببێتە ھۆی بوژانەوەی ئابووری و ژیانی خەڵك

مه‌حمود  محه‌مه‌د راشیگەیاند: دەمانەوێت كابینەیەك پێكبێنین كە گوزارشت لە خواست و داخوازی ھەموو خەڵكی كوردستان بكات و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكمان داوە جێبەجێیان بكەین.

ئەگەر لایەنێک خۆی نەیەوێت بەشداری حکومەت بکات ئەوە بڕیاری خۆیەتی و ئێمە کەس پەراوێز ناخەین

 سه‌عدی پیره‌ گوته‌بێژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند لە كۆبوونەوەكەدا جەختمان لەوەكردەوە كە چۆن بتوانین سوود لە ھەڵەكانی رابردوو وەربگرین، دەمانەوێت لەسەر بنەمای كاری ھاوبەشمان لە رابردوو، ھەروەھا بە سوود وەرگرتن لە ھەڵەكان لە كابینەی داھاتوودا كاربكەین.


 پیره‌ ڕاشیگه‌یاند كابینەی داھاتوو لەسەر بنەمای گونجاندنی بەرنامەی ھاوبەش دەبێت بۆ پاراستنی ئەزموونی ھەرێمی كوردستان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان.

پێکهێنانی ئەم کابینەیە لەسەر بنەمای سودوەرگرتن دەبێت لەو هەڵانەی کە لە کابینەکانی پێشوودا کردوومانە


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.