Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:56

ئه‌مریکا: هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک بۆ تورکیا رێکارێکی گونجاوه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا به‌ گۆڕانكاریی و رێكارێكی گونجاو ده‌زانێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا به‌ گۆڕانكاریی و رێكارێكی گونجاو ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران كه‌م بكاته‌وه‌.

حكومه‌تی عێڕاق دوای یه‌ك ساڵ راوه‌ستان ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك كه‌ ساڵی رابردوو دوای هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆناو ئه‌م شاره‌ راگیرابوو.

هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا پیرۆزبایی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێڕاقی فیدڕاڵ ده‌كات.

به‌رپرسانی ئه‌مریكا وتوویانه‌ كه‌ به‌نیازن كارێكی وابكه‌ن ئێران چیتر نه‌توانێ نه‌وت هه‌نارده‌ بكات. ته‌نانه‌ت مانگی رابردوو بڕایان هۆك سه‌رۆكی گروپی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ ئامانجی حكومه‌تی ترامپ بڕینی یه‌كجاریی و خێرای هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.