برێت مه‌كگۆرك ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ، هه‌واڵی نایاب له به‌غداوه له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا و بازاڕه‌كانی جیهان به‌پێی بنه‌مایه‌كی نوێ كه حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
هه‌روه‌ها مه‌كگۆرك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ و به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌سف كردووه.
ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه بریتییه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا له رێگه‌ی ئه‌و بۆریه‌ی به هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت به تێكڕای رۆژانه له نێوان 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.