Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:44

ئێران.. به‌هۆی مانگرتنی مامۆستای قوتابخانه‌کان 12 مامۆستا ده‌ستگیرکران

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێران
ئێران.. به‌هۆی مانگرتنی مامۆستای قوتابخانه‌كان 12 مامۆستا ده‌ستگیركران
کوردستان TV
100%

به‌هۆی مانگرتن و نه‌چوونه‌ هۆڵه‌كانی وانه‌ وتنه‌وه‌ لانیكه‌م 12 مامۆستای قوتابخانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. 

ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی مامۆستایان و رۆشنبیرانی ئێران دوێنی پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: لانیكه‌م 12 مامۆستای نارازی به‌هۆی مانگرتن له‌لایه‌ن هێزهكانی ئیتلاعاتی و‌ ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون. 

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لانیكه‌م 30 چالاكوانی دیكه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ بانگ كراون لێكۆڵینه‌ویان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و زیاتر له‌ 50 كه‌سی دیكه‌ش  به‌نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان ‌لێكراوه‌‌ و هه‌روه‌ها 12 مامۆستای دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌‌وه‌ ده‌ستگیر كراون. 

ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی رێكخراوی مامۆستایان و رۆشنبیرانی ئێران هۆشداری دا له زیادبوونی‌ سه‌ركوتكردنی به‌رده‌وامی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و داواشی كرد كه‌ به‌زووترین كات ئه‌و مامۆستا ده‌ستگیر كراوانه‌ ئازاد بكرێن. 

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی به‌ده‌م نه‌هاتنی داواكانی مامۆستایان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ و ناره‌زایی له‌ دژی گرانبوونی نرخی خۆراك و پێداویستی رۆژانه‌ و ئاسته‌مبوونی ژیان و هاوكات سه‌ربه‌ست به‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوپیشه‌كانیان كه‌ پێشتر ده‌ستگیركرابوون‌ ، له‌ رۆژانی 13 و 14ی ئه‌م مانگه‌ له زۆربه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كانی ئێران مامۆستایانی قوتابخانه‌، مانگرتنی گشتییان راگه‌یاند و بایكۆتی چوونه‌ هۆڵه‌كانی وانه‌ گوتنه‌وه‌یان كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.