ئهمینداری گشتی وهزارهتی پێشمهرگه رایگهیاند ههموو ههوڵهكانیان چركردۆتهوه بۆ دۆزینهوهی ئهو پێشمهرگانهی كه به دیلی كهوتوونهته دهستی تیرۆریستانی داعش.
رۆژی چوارشهممه 14ی تشرینی دووهمی 2018،ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دادگای کەرخی تایبەت بە سەیریکردنی دۆسیەی تیرۆر، پێداچوونەوەی بە دانپێنانی یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی رێکخراوی داعشدا کردووە، کە والی کەرکوک بووە و ناسناوی ئەبو حەمزەی کوردییە.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەبو حەمزەی کوردی بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی، دیارترین کردەوەکانی ، تۆمەتباربوونیەتی بە: بەدیلگرتنی 21 ئەفسەر و پێشمەرگە و وێنەگرتنیان بە جلی پرتەقاڵییەوە لەناو قەفەسی ئاسنین و دواتر سوڕاندنەوەیان بە ئۆتۆمبێل بە ناو بازاری حهویجه.
لهم بارهیهوه جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕاگەیاند: دۆسیەی تایبەتمان هەیە بۆ سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی كە بەدیلی كەوتوونەتە دەستی داعش یاخود چارەنوسیان نادیارە، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە تۆمار كراون، بەردەوامیش لە پەیوەندیداین لەگەل بەپرسانی عێراق حەشدی شەعبی.
گوتیشی: ئێمە لەرێگای حكومەت و پەرلەمان و رێكخراوەكان پەیوەندیەكان وكەسایەتی ناوخۆی عیراق سەرجەم ناوەندكان و یەكەكانی سەربازی و حەشدی شەعبیمان ئاگادار كردوەتەوە لەبارەی بوونی هەرزانیاریەك لەسەر پێشمەرگە دیلەكان، بەردەوامیش لە پەیوەندیداین.
ئاماژهی بۆ وهش كرد، چەندین جار زانیاری دراوەتە وەزارەتی پێشمەرگە، پێشمەرگە دیلەكان لەسنوری حەویجە و موسڵ بن، دواتریش لەگەڵ رزگاركردنی ئەو ناوچەنە لەلایەن سوپای عێراق ئەو دیلانە گواسترابنەوە بۆ هەندێك لە بەندیخانەكانی بەغدا و بەسرە و ناوچەكانی تری عێراق، ئێمەش لەرێگای جۆراو جۆرو نوێنەرانی كورد لە بەغدا بەدواداچونەمان كردوە، ئێمە بەردەوام لەسەر خەتین، بەڵام هەرگیز ئەو دۆسیەیە داناخەین تا دەگەینە ئەنجامی كۆتایی، لەبارەی چارەنوسی سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی كە لەماوەی شەری داعشدا بێسەرشوێن بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.