Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:42

له‌ سنه‌ پێشانگایه‌کی نیگارکێشی تایبه‌ت به‌ مندالان ده‌کرێته‌وه‌

82 هونه‌رمه‌ند به‌ 82 به‌رهه‌مه‌وه‌ بەشدار بوون
کوردستان TV
100%

له‌ سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندانی لاو و به‌ساڵاچووی ئێران له‌ سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه‌ پێشانگایه‌کی نیگارکێشی کتێبی منداڵان  کرایه‌وه‌ .

له‌م پێشانگایه‌دا ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا " قوباد شیوا، بێهراد ئه‌مین سه‌لماسی، ئه‌کبه‌ر میکانپوور، ئه‌حمه‌د فته‌وه‌ت، ڕه‌حیم مولائیان" و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ ، له‌ سه‌ر ئه‌رکی مامۆستا خه‌سره‌و ئه‌نساری به‌ ناوه‌ڕۆکی جۆراجۆر وه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی له‌ گه‌له‌ری سوره‌ی سینما په‌ردیسی شاری سنه‌ به‌شداریان کرد‌.

 شایانی باسه‌، پێشانگای نیگارکێشی کتێبی منداڵان هه‌ر ڕۆژ له‌ دوو به‌شی به‌یانی و ئێواره‌ به‌ ڕووی لاینگرانی ئه‌م به‌شه‌ هونه‌رییه‌ کرایەوە کە تیایدا‌ 82 هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئه‌م بواره‌ به‌ 82 به‌رهه‌مه‌وه‌ بەشدار بوون .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.