Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:57

بەریتانیا تەمەنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی 5 ساڵ درێژتر ده‌کات

لە ساڵی ٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
کوردستان TV
100%


 دامەزراوەی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی بەریتانیا پلانێکی دامەزراوەکەی ڕاگەیاند کە یارمەتی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەدات گرنگی بە تەندروستی خۆیان بدەن بەجۆرێک 5 ساڵ زیاتر بژین . 

دروشمی سەرەکی پلانەکەی بەریتانیا بریتیە لەوەی "خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن" و هانی هاوڵاتیان دەدەن خۆیان بپارێزن لە کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کحول و خواردنی چەوری و شەکر.

مات هانکۆک، سکرتێری دامەزراوەکە بە  CNN ی وتووە ، خاڵی گرنگی پلانەکەمان خۆپاراستنە، بەو ئامانجەی خەڵک بتوانن گرنگی بە پاراستنی تەندروستی خۆیان بدەن و خۆیان لە خواردن و خواردەمەنیە زیانبەخشەکان بپارێزن .

 بەپێی ئامارەکان لەئێستادا حکومەتی بەریتانیا ١٢٦ ملیار دۆلار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی خەرج دەکات و لەو بڕەش تەنها ٨ ملیار بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان دابین کراوە. 
هانکوک ئاماژەی بەوەکردووە ، ئامانجی پلانەکەی ئێمە ئەوەیە بڕی بودجەی خۆپاراستن زیادبکرێت و بەشێوەیەکی خۆکاریش بودجەی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان کەمدەبێتەوە". ڕاشیگەیاندووە، پلانەکەی حکومەتی بەریتانیا خۆی دەبینێتەوە لە هاوکاریکردنی دەرونی ژنانی دوگیان، کەمکردنەوەی ڕێژەی قەڵەوی لەناو منداڵان، گۆڕینی پێکهاتەی شوێنی ژیان و نیشتەجێبوون، کەمکردنەوەی ڕێژەی تەنیایی و دوورەپەرێزی، کەمکردنەوەی خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرە لەنێو گەنجان .

پلانەکەی حکومەتی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ساڵی ٢٠٢٥ میکانیزمەکانی خۆپاراستنی هاوڵاتیان لە نەخۆشیەکان جێبەجێدەکرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.