به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ڕۆیته‌رز، داواكارى گشتى سعودییه داواى سزاى له سێداره‌دانى 5 كه‌سى كردووه له‌كۆى 11 كه‌س كه ده‌ستێان هه‌بووه له كوشتنى خاشوقچى.
شه‌علان ئه‌ل شه‌علان، جێگرى داواكارى گشتى سعودییه به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: كه‌یسى كوشتنى جه‌مال خاشوقچى ڕۆژنامه‌نووسى واشنتون پۆست 11 كه‌سى هێناوه‌ته به‌رده‌م د ادگا و له نێو ئه‌و 11 كه‌سه داواكارى گشتى سعودییه داواى سزاى له سێداره‌دانى 5 كهسیانى كردووه به بێ ئه‌وه‌ى ناوى هیج له‌وانه ئاشكرا بكات و هه‌روه‌ها ئه‌وانى دیكه به‌سزاى جیاواز سزا بدرێن.
جێگرى داواكارى گشتى سعودییه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: له كوشتنى خاشوقچى 21 كه‌س تاوانبارن و له كۆى 21 كه‌س، 11 كه‌س رووبه‌رووى دادگا بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وتى: ئه‌و 5 كه‌سه دواى ئه‌وه‌ى شكستیان هێناوه له‌وه‌ى قه‌ناعه‌ت به جه‌مال خاشقوقچى بكه‌ن بگه‌رێته‌وه بۆ سعودییه، ده‌ستیان به كوشتنى كردووه.
جێى ئاماژه پێدانه جه‌مال خاشوقچى ڕۆژنامه‌نووس یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى به توندى ره‌خنه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودییه گرتووه و له 2ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، دواى ئه‌وه‌ى نه‌یان توانیوه خاشوقچى بگه‌رێننه‌وه بۆ سعودییه ده‌ستیان به كوشتنى كردووه و دواتر پارچه پارچه‌یان كردووه لاشه‌كه‌یان له باڵیۆزخانه‌ى سعودییه بردۆته ده‌ره‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.