Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:35

ئێران لقی زانکۆیه‌کی خۆی له‌ سووریا ده‌کاته‌وه‌

زانكۆی ته‌ربیه‌تی موده‌ریس ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ تارانه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران، مه‌نسوور غولامی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گرووپی دۆستایه‌تی نێوان په‌رله‌مانه‌كانی سووریا-ئێران له‌ تاران، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ لقێكی زانكۆی ته‌ربیه‌تی موده‌ریس كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ تارانه‌ له‌ سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌ .

 ئاژانسی هه‌واڵیی IRNA بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زیری توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران، مه‌نسوور غولامی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ دروست ده‌كرێت كه‌ خوێندكارانی سووریا له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان له‌و زانكۆیه‌دا بخوێنن و گوتوویه‌تی "لقێكی زانكۆی ته‌ربیه‌تی موده‌ریس له‌ سووریا ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌و لقه‌ بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ خوێندكارانی سووریا به‌تایبه‌تی خوێندكارانی ماسته‌ر و دكتۆرا كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن.

 مه‌نسوور غولامی  باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكارانی سووریا به‌ مه‌به‌ستی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا روو له‌ ئێران ده‌كه‌ن و گوتی: "ئاماده‌ین خوێندكاری زیاتر وه‌رگرین. زانكۆكان و ناوه‌نده‌ زانستی و توێژینه‌وه‌كانمان هه‌لی باشن بۆ هاوكاربوون له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی به‌رۆكی سووریایان گرتووه‌.

شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئێرانی و میلیشیاكانی شیعه‌ كه‌ تاران پشتیوانیان ده‌كات بوونیان له‌ سووریا هه‌یه‌

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.