ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 15 ى 11 ى 2018 ، لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند هەندێك لەو کەسانەی لە شاری هەولێر تاوانیان ئەنجامداوە ئێستا لەلای بەرپرسانی ئەمنی شاری سلێمانی داڵدەدراون
لیوا عه‌بدولخالق ڕاشیگه‌یاند ، كۆمەڵێك كەس لە ھەولێر تاوانیان ئەنجامداوە و لە شاری سلێمانی لەلایەن بەرزترین دەسەڵاتی ئەمنی داڵدە دراون، چەندین جار بڕیاری دەستگیركردنیان رەوانەی سلێمانی كراوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی قسە كراوە، بۆ ئەوەی ئەو تاوانبارانە رادەستی پۆلیسی ھەولێر بكەن، بەڵام بە داخەوە ئەو تاوانبارانە رادەست نەكراون.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند له‌كاتێك ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سلێمانیمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕاده‌ست كردنى تاوانباران به‌ڵام ئاماده‌نین تاوانباران ڕاده‌ستى پۆلیسى هه‌ولێر بكه‌نه‌وه ، له‌كاتێك چه‌ندین جار ئه‌و داوایه ئاراسته‌یان كراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ، پێشتر تاوانبار ھەبووە لە سلێمانی رووی كردووەتە ھەولێر، دەستگیرمان كردوون و رەوانەی سلێمانیمان كردنەوە، پێویستە ئەو ھەماھەنگییە پتەوتر بكرێت.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت راشیگه‌یاند ، ڕۆژى هه‌ینى رابردوو لە یەکێک لە هۆڵی بۆنەکان لەسەر سەرچۆپی لهكهسنهزان دوو خانەوادە کە خزم و کەسوکاری یەکدی بوون بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا دوو کەس بوونە قوربانی، دوای دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنیان دوو لەو تاوانبارانە خۆیان رادەستی پۆلیس کرد، دوو تاوانباری دیکە، ماون پێویستە ئەوانیش رادەستی پۆلیس بکرێن، ئەگینا ناچار دەبین رێکاری دیکە بگرینەبەر
راشیگه‌یاند یەکێکی دیکە لە تاوانەکان کوشتنی کوڕ بوو لەلایەن باوکییەوە ، دوای ئەوەی باوکەکە شەو بە سەرخۆشی دەگەڕێتەوە، دەبێتە کێشەیان و لە ئەنجامدا گولـلەیەک لە کوڕەکەی دەدات و دەیکوژێت.
عەبدولخالق تەڵعەت ڕاشیگه‌یاند لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 100 کەس لەسەر هێنانی پارەی ساختە دەستگیرکراون، ناوەڕاست و خوارووی عێراق و هەندێک وڵاتی دەوروبەر هۆکارن بۆ هێنانی ئەو پارە ساختەیە بۆ نێو شاری هەولێر، بەڵام خۆشبەختانە توانیومانە کۆنترۆڵیان بکەین و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو پارە ساختانە بکەین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.