Erbil 3°C چوارشەممە 12 شوبات 09:17

بۆ که‌مکرنه‌وه‌ی زیانه‌کانی شه‌پۆڵێکی به‌هێزی بارانبارین حاڵه‌تی له‌ناکاو راگه‌یه‌ندرا

سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ‌له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌خته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه
کوردستان TV
100%

به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین له‌ ئه‌نجامی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا و ئه‌و شه‌پۆڵه‌ باران بارینه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، كاربه‌ده‌ستانی كوێت حاڵه‌تی له‌ناكاویان له‌ سه‌رجه‌م وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند. 

هاوكات به‌رپرسان، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ‌له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌خته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتو گوزاری كوێت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد وه‌ك پێشگرتن له‌ رووداوی زیاتری نه‌خوازراو، بڕیاریانداوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌ی وڵاتانی دیكه‌‌ له‌و فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌خت. 

هاوكات پۆلیسی به‌رگری شارستانی كوێت رێكاری تایبه‌تی بۆ ئه‌گه‌ری روودانی لافاو گرتووه‌ته‌به‌ر، پێشوه‌خته‌ نه‌خۆشخانه‌كان و تیمه‌كانی فریاگوزاریی كوێت، به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ره‌وشه‌كه،‌ له هه‌ر‌ شه‌ش پارێزگاكه‌ی كوێت كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌. 

دیاره‌ ناله‌باری كه‌شوهه‌وا بووه‌ته‌ هۆی راگرتنی گه‌شته‌ ده‌ریاییه‌كانیش به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی شه‌رمولشێخ و ئه‌لشه‌عبیه‌ و ئه‌لدۆحه‌. 

لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوێت بڕیایداوه‌‌ تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ و تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ بارانبارینه‌، ده‌وام له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن رابگیرێت. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.