Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:56

زاخۆ.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا گه‌نجێک به‌ سه‌ختی برینداربوو

گه‌نجه‌كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێری نه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

كاتژمێر 7ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه‌ له‌نزیك مزگه‌وتی فیرده‌وس له‌ قه‌زای زاخۆ ڕووداوێكی ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویداو به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی هاتووچۆی زاخۆ ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك مزگه‌وتی فیرده‌وس ڕوویداوه‌، له‌ كاتێكدا گه‌نجێك كه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبیلێكی پیكاب / بارهه‌ڵگرخۆی كێشاوه‌ به‌ دوكانه‌كی شه‌قامه‌كه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی تێك شكاوه‌ و خۆشی به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ كراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێری نه‌بووه‌ و ئێستاش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.