به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئه‌مرۆ 15 تشرینى دووه‌مى 2018، ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر گفتۆگۆى پلانى دروستكردنى ناتۆیه‌كى عه‌ره‌بى و فراوانكردنى گه‌وره‌ترین بنكه‌ى ئاسمانى له كه‌نداو ده‌كه‌ن.
دوێنى چوارشه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2018، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خالد ئه‌ل عه‌تیه جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى وڵاتى قه‌ته‌ر له واشنتۆن كۆبوونه‌وه بۆ گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كى عه‌ره‌بى.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه داوه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و وه‌زیرى به‌رگرى قه‌ته‌ر گفتۆگۆیان ئه‌نجامداوه تا بگه‌نه هاوپه‌یمانییه‌كى ستراتیجى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه له‌سه‌ر بنكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى هاوپه‌یمانى كه‌نداو ده‌وه‌ستێت بۆ به‌هێزكردنى بوارى ئاسایش و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، پێشنیاریان كردووه بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كى ستراتیجى بۆ ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش په‌یمانێكى ئاسایشى عه‌ره‌بیه كه به " ناتۆى عه‌ره‌بى" ناو ده‌برێت، ئه‌م هاوپه‌یمانییه له 6 وڵاتى عه‌ره‌بى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كه‌نداو پێكدێت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتى میسر و ئوردن.
به‌رپرسانى ئه‌مریكى ڕایانگه‌یاند: ئامانجى ئه‌م هاوپه‌یمانیه له نێوان وڵاتى سنه‌ى عه‌ره‌بى بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رى ئێرانه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه كه ئه‌مریكا پێشتر شكستى هێنا بوو له دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌كى عه‌ره‌بى، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دوناڵد تره‌مپ له مانگی حوزه‌یرانى ساڵى 2017، به‌هۆى ئه‌و ناكۆكییه‌ى له نێوان وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى كه‌نداو روویدا كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانى سعوودیه و ئیمارات و به‌حرین له‌گه‌ڵ میسر په‌یوه‌ندیی دیپلوماسیان له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر بڕى، وڵاتى قه‌ته‌ریان به تۆمه‌تى یارمه‌تیدانى تیرۆر تۆمه‌تباركرد، وڵاتى قه‌ته‌ریش له‌لاى خۆیه‌وه به توندى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
جێى ئاماژه پێدانه پۆمپیو و خالد ئه‌ل عه‌تییه باسى پڕۆژه‌ى فراوانكردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى قه‌ته‌ریان كردووه و كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازییه كه سوپاى ئه‌مریكا به‌كاری ده‌هێنێت له ناوچه‌ى كه‌نداو، له مانگى ته‌مووزیش پڕۆژه‌ى فراوانكردنه‌وه‌ى بنكه سه‌ربازییه‌كه ڕاگه‌یاندرا كه 10 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى و هێزى هاوپه‌یمانان له‌خۆ ده‌گرێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.