له یادی 234مین ساڵیادی دامه‌زرانی سلێمانیدا به چاودێریی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی له‌ناو بینای سه‌رای سلێمانی، سه‌نته‌ری سه‌را و به‌رده‌ركه‌ی سه‌را چه‌ند چالاكیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ستیان پێكرد.
چالاكییه‌كان سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نن كه بریتی بوون، كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی فۆتۆگرافی، شێوه‌كاری، سازدانی كۆڕی گۆرانی و میوزیك، هه‌ڵدانی چه‌ندان باڵۆن به‌سه‌ر شار.
شاری سلێمانی له14/11/ ساڵی ١٧٨٤ له‌لایه‌ن ئیبراھیم پاشای بابان ه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه. ئیبراھیم پاشا شاره‌كه‌ی به ناوی باوكییه‌وه، سلێمان پاشا، ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان، له‌ھه‌مان كاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه.
زاراوه‌ی سۆرانی له ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ و ده‌بێته زمانی خوێندن و نووسین به جۆرێك كه زاراوه‌ی سۆرانی له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبوون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی ١٨٥١ وه له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی جیھانی یه‌كه‌م، شاری سلێمانی ده‌خرێته سه‌ر كۆماری ئێراقی ئه‌مڕۆ.
له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حموود بووه.
شاری سلێمانی جگه له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیر و تێكۆشه‌ران بووه، مه‌ڵبه‌ندی ھه‌ڵگیرسانی چه‌ندان شۆڕش و ڕاپه‌ڕینیش بووه له مێژووی كوردستاندا. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ژین له ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ ھه‌زار مه‌تره و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته ٦٠ ھه‌زار كه‌س و نزیكه‌ی ٧ ھه‌زار خانووی تیادایه. له شه‌ش گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی پێكھاتووه ئه‌وانیش كانی ئاسكان، گۆیژه، مه‌ڵكه‌ندی، سه‌رشه‌قام، چوارباخ، ده‌رگه‌زێن گه‌ڕه‌كی جووله‌كانی جارانیش كه ئێستا خراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام.
كوردستان تیڤی/ كامران
![](/content/upload/1/archive/2018-11/1514112018_1_18.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.