له پارێزگای ئه‌سیوت باشووری میسر، به هۆی بارانی به‌لێزمه و روودانی لافاوه‌وه، ژماره‌یه‌ك بینا داڕمان و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی میسردا بڵاوكراونه‌ته‌وه له ئه‌نجامی داڕووخانی دیواری كڵێسایه كه‌سێك و له ئه‌نجامی رووخانی بینایه‌كدا له گوندی ئهنبوب، كه‌سێكی دیكه گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سیش برینداربوون.
هاوكات له گوندی دێر جهنادله سنووری پارێزگای ئه‌سیوت، كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ، به هۆی ئه‌و دزه‌كردنه‌ی له ئه‌نجامی لافاوهكهدا له ستوونه‌كانی ته‌زووی كاره‌باوه رووی‌دابوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها باس لهوهشدهكرێت له گوندی موعابیده سنووری پارێزگای ئه‌سیوت به هۆی لافاوه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر بینا رووخاون و دانیشتوانی ناوچه‌كه روویان له ناوچه شاخاوییه‌كان كردووه.
یه‌كێك له دانیشتوانی گوندی موعابیده، خالید به‌ریشی باسی له‌وه‌كرد لافاوه‌كه زیانی زۆری ماددیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ناوچوون و نه‌یانتوانیوه كه‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌كانیان ده‌رباز بكه‌ن.
پارێزگاری ئه‌سیوت، جه‌نه‌راڵ جه‌مال نوره‌دین ئاشكرایكرد به هۆی لافاوه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌وام له خوێندنگه‌كان راگیراوه، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له زیادبوونی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌وه، باری نائاسایی بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.