ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ووزه و سامانه سرووشتییه‌كان له خولی پێشووی په‌رله‌مان، شێركۆ جه‌وده‌ت رایگه‌یاندووه، زۆرینه‌ی بڕی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی كۆڕمۆر له نزیك چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگای سلێمانی و بڕێكی زۆر یه‌ده‌گی گازی سروشتی تێدایه كه نزیكه‌ی له‌سه‌دا 80ی یه‌ده‌گی گازی سروشتی هه‌رێم پێكده‌هێنێت له به‌رامبه‌ردا له‌سه‌دا 70ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: داهاتی گازی سروشتی هیچی كه‌متر نییه له داهاتی نه‌وت و ئێستا هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی توركیاوه گازی سروشتی خۆی به بۆری ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات و ببێته یه‌كێك له جێگره‌وه‌كانی گازی سروشتی رووسیا كه پێشتر ره‌وانه‌ی ئه‌ورووپا ده‌كرا و به هۆی داخستنی رێگای ئۆكرایناوه ئه‌و رێگایه نه‌ما، ئێستا هه‌رێم داده‌نرێت به جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بزانێت چۆن به دروستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بكات ئه‌وا ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره بۆی و داهاته‌كه‌شی كه‌متر نابێت له‌و داهاته‌ی له نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
له باره‌ی بڕی یه‌ده‌گی گازی سروشتی هه‌رێم، شێركۆ جه‌وده‌ت گوتی: ئه‌و ئامارانه‌ی هه‌یه ئاماری نافه‌رمین و حكوومه‌ت بۆ خۆی ئامارێكی ته‌واوی له لا نییه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌ده‌گی گازی سروشتی هه‌رێم به سێ ترلیۆن مه‌ترسێجا مه‌زنده ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.