Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:42

به‌وێنه‌.. به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

نادادپه‌روه‌ری به‌ری بینی حیزبه‌كه‌ی گرتووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ حیزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه‌، ئازاد وه‌رتی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌ی جێگری یه‌كه‌می حیزبه‌كه‌ی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كرد و ڕایگه‌یاند: ئیتر من كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تا پێم بكرێ كه‌مته‌رخه‌می له‌ خه‌باتی نشیتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی ناكه‌م و وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ درێژه‌ به‌ خه‌بات ده‌ده‌م.

ئازاد وه‌رتی، له‌ باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ڕاشیگه‌یاندووه‌: كاری رێكخراوه‌یی له‌ناو ئه‌و حزبه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌نیا كار بۆ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ده‌ستڕۆیشتووه‌كان ده‌كرێ و له‌ ناو یه‌كێتیدا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه‌ به‌ نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان هه‌زاران دۆلار ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن و كه‌سانێك ته‌نیا بۆ جه‌و گۆڕین ده‌نێرنه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ كاتێكدا سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی په‌ككه‌وته‌ی سه‌نگه‌ر هه‌ن كه‌ له‌سه‌ر جێگه‌ كه‌وتوون و خه‌ون به‌ ته‌ندروستییه‌كی ساغه‌وه‌ ده‌بینن و لایان لێناكرێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ هه‌رگیز خه‌ونی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر نایه‌ته‌دی.

له‌ به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا وه‌رتی ده‌ڵێت: 35 ساڵه‌ من له‌ ناو خه‌باتی شاخ و شاردا بێ پسانه‌وه‌ و به‌ ڕوح و ناخێكی زۆر شاد هه‌موو ئه‌ركه‌كانم له‌ ناو یه‌كێتیدا دڵسۆزانه‌ ڕاپه‌ڕندووه‌، ئێستاش كه‌ نادادپه‌روه‌رییه‌كان به‌ری بینی حیزبه‌كایان گرتووه‌ من ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ڕاده‌گه‌ێنم.

ده‌شڵێت: نادادپه‌روه‌رییه‌كانی ناو یه‌كێتی له‌وه‌ گه‌وره‌تر و زۆرترن له‌ دوو توێی نامه‌یه‌كدا جێگه‌یان ببێته‌وه‌.

ه‌ڤ

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.