Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:50

به‌ڤیدیۆ.. حه‌وت ملیار دیناری عێراقی به‌هۆی بارانه‌وه‌ له‌ناو ده‌چێت

به‌هۆی بارانه‌وه‌ ئاو چۆته‌ نێو ژوورێكی بانكی ناوه‌ندی
کوردستان TV
100%

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ راستی ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ چۆن حه‌وت ملیار دیناری عێراقی به‌هۆی بارانه‌وه‌و ته‌ڕبووه‌و بۆته‌ هۆی له‌ناوچوونی.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ له‌ساڵی 2013 به‌هۆی بارانه‌وه‌ ئاو چۆته‌ نێو ژوورێكی بانكی رافیدێن و به‌و هۆیه‌وه‌ 7 ملیاردیناری عێراقی له‌ناوچوون.

سه‌باره‌ت به‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ش میدیا عێراقییه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ كردووه‌و ئه‌وانیش راستی گرته‌ ڤیدیۆكه‌یان پشتراست كردۆته‌وه‌.

چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش پێیان وایه‌ كه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ پێشتر دزراوه‌و ئه‌مه‌ سیناریۆیه‌كی دروستكراوه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.