رۆژێك له رۆژان بیرت له‌وه‌كردۆته‌وه قازی دوای بڕیاری له سێداره‌دانه‌كه‌ی نوكی قه‌له‌مه‌كه‌ی ده‌شكێنێت بێگومان چه‌ندین لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه .
شكاندنی نوكی ئهوقهلهمهی به‌ده‌ستی قازی دوای بڕیاری له‌سێداره‌دان وه‌كو هێماو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆحی تاوانبار له‌گه‌ڵ شكاندنی نووكی قه‌له‌مه‌كه كۆتایی دێت ، چونكه شكاندنی نوكی قه‌له‌مه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاك نابێته‌وه ئه‌مه‌ش هێمایه كهرۆحی تاوانباره‌كه دوایی له سێداره‌دانی، ده‌رده‌چێت ناگه‌رێته‌وه له‌هه‌مان كاتدا شكاندنی قه‌له‌مه‌كه به‌هیچ فاكته‌رێك له بریاردانهكه په‌شیمان بوونه‌وه نیه، به جۆرێك قازیهكهش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نیه له بریاره‌كه‌ی په‌شیمان بێته‌وه .
بۆچی جێبه‌جێكردنی له سێداره‌دان له‌كاتی به‌ربه‌یان ده‌بێت؟
له‌راستیدا جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له به‌ربه‌یاندا چه‌ند لایه‌نێكی ئایین و یاسا و رێكخستنی هه‌یه وه‌كو:
- بیرۆكه‌ی سزای له سێداره‌دان له كاتێكی دیاركراو له وڵاتانی رۆژ ئاوا له نیوه‌ی شه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ڵام له ناوچه‌ی وڵاتانی ئیسلامی كاتی به‌ربه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
- له سێداره‌دانی به‌ربه‌یان بۆئه‌وه‌یه به‌رپرسه‌كان كاتێكی زۆریان له‌به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رێوشێنێك له‌رووی ئاماده‌كردنی په‌ره‌كان و وه‌رگتنی ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایان كه‌سوكاره‌كه‌ی .
- له سێداره‌دانی به‌ره‌به‌یان له رووی ئایینه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه تاوانباره‌كه هه‌مان رۆژ بنێژرێت .
- له سێداره‌دانی به‌ره‌به‌یانیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هیچ كێشه‌و ئاڵۆزییه‌ك له به‌ندیخانه دروست نه‌بێت چونكه هه‌موویان خه‌وتوون.
-له‌رووی ده‌روونی مرۆڤ له به‌ره‌به‌یان حاڵه‌تێكی ئارام و جێگیر هه‌یه چ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كرداره‌كه جێبه‌جێده‌كه‌ن ، چ بۆ تاوانباره‌كه.
- له سێداره‌دانی به‌ره‌به‌یانیان له ئایینی ئیسلامدا ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كه نوێژی به‌یانی بكات.
سه‌رچاوه / شه‌بكه ئه‌بو نواف ، ئه‌خبارك
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.