دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له ئیداره و میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدران، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 14/11/2018 به‌سه‌رپه‌رشتی لیوا روكن باسل مه‌حه‌مه‌د جێگری سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ ئیداره و میره كۆبونه‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌رجه‌م لیواكانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت بەرێوەچوو.
له‌و كۆبونهوەیەدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی لە قۆناغی نوێی کارکردن و ئیدارە دانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازیەکان کرد و رێنمایی پێویست و بەجێی بۆ رێکخستنی ئەرکەکان کرد.

دواتر گوێی له داواكاری و پێداویستی لیواكان گرت و هەڵوێستی نوێی ئیدارەی لیواکانی بۆ کارکردن بەرز نرخاند.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەرکان لەسەر بنەمای پێداویستیە نوێیەکانی لیواکان نەخشەرێگای کاری نوێی بە بەرپرسی ئیدارەی لیواکان دا‌و و هیوای خواست بتوانن جێگای رەزامەندی بن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.