له شاری بۆساد – ی ویلایه‌تی ماهارهتچای هیندی كامیراكانی چاودێری چركه‌ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌یان تۆماركردووه كه له نهۆمی سێیه‌می باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی منداڵه‌كه ویستویه‌تی له نهۆمی سێیه‌می باڵهخانهكهوه، فڕۆكه كاغه‌زییه‌كه‌ی بێنێته خوارهوة، كه له یه‌كێك بۆرییه‌كانی باڵه‌خانه‌كه گیرببوو، به‌ڵام خۆشبه‌خاته‌نه كاتێك كه‌وتۆته خواره‌وه، به‌ربۆته‌وه سه‌ر پشتی هاوڕێكه‌ی كه له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه‌دا بووه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشی كردووه كه هه‌ردوو منداڵه‌كه سه‌لامه‌تن و بگره به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه هیچ ئازارێكیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.