به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی ڕانیه له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:45 خوله‌ك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ماڵێك دا له ناحیه‌ی حاجیاوا له گه‌ڕه‌كی سه‌رده‌م، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌ركه‌وت هاوڵاتیه‌ك له شوێنی ڕوداوه‌كه له ماڵی خۆی به‌شێك له جه‌سته‌ی سوتاوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
ڕاشیگه‌یاند: هاوڵاتییه‌كه ناوی (خ،ع،خ) ته‌مه‌نی 78 ساڵه و له ڕه‌گه‌زی نێره و به‌ته‌نها له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ژیا و هه‌روه‌ها كه‌م ئه‌ندامه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌س و كاری كرایه‌وه.
ده‌شڵێت: به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌رگری شارستانی ڕاپه‌ڕین پێك هاتووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.