له ناوه‌ڕاستی شاری كێیڤی ئۆكرانیا ئافره‌تێك هه‌ڵده‌ستێ به نووسینی چه‌ند ووشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئۆتومبێلێكی جۆری پۆرش-ی گران به‌هاو دواتر جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌شكێنێ و زیانێكی زۆر له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌دات.
به پێی پێگه‌یه‌كی ئۆكرانی چه‌ند شایه‌تحاڵێك هه‌ڵساون به تۆماركردنی رووداوه‌كه‌و خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه تۆماركردووه‌و له ئێستاشدا پۆلیس به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌دا ده‌گه‌رێن .
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.