شاندێکی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ بەرەو وڵاتی کەندا بەرێ کەوت بۆ بەژداریکردن لە کۆنگرەی پەرلەمانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە " ناتۆ" .
سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشهممه 14 ى 11 ى 2018 ، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دکتۆر بەشیر حەداد بەرەو وڵاتی کەندا بەرێ کەوتن بۆ بەژداری کردن لە خولی ٦٤ کۆنگرەی پەرلەمانی هاوپەیمانی ناتۆ کە هەمو ساڵێك ئەنجام دەدرێت ئەمساڵیش لەرۆژی 16 مانگی نۆڤەمبەر تا 19 مانگ لەشاری هالی فاکس لەوڵاتی کەندا بەردەوام دەبێت.
دکتۆر حەداد جەختی لەسەر گرنگی بەژداری لەم کۆنگرەیەکردەوە و راشیگەیاند،عێراق لە مەفلی نێودەڵەتی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
حەداد وتیشی،لەمیانەی کۆنگرەکەدەتوانین چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دۆستی عێراق و ئەوانەشی بەژدارن لە کۆنگرەکە بۆ پتەو کردنی زیاتری پەیوەندی عێراق و وڵاتان.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ وڵاتان دەسلمێنین عێراق وڵاتێکی بەهێزە،لەماوەی رابردووش بینیتان کە چۆن دەستی تیرۆر و رێكخراوی داعشی لەخاکی عێراق بڕی، راشیگەیاند بیرو رای لەگەڵ وڵاتان دەگۆڕینەوە بۆ بەرەو پێشچونی عێراق و ئاوەندانکردنەوەی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.