عه‌لی عه‌ونى به‌رپرسى لقی 10 و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی پێوه‌ری كوردایه‌تى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێمه هه‌موومان له مه‌یدانی تێكۆشانی كوردایه‌تیدا ، پێویستیمان به كۆنترۆڵ كردن و پێوانی راست و ناڕاست بوونی كار و كرده‌وه و جۆری هزر كردنی خۆمان هه‌یه ، ئاخۆ هێشتا له‌سه‌ر ڕێچكه راستهكهین یاخود لامان داوه.
ڕاشیگه‌یاندووه ، پێوه‌ری یه‌كه‌م رازی بوونی گه‌لی كوردستانه و ویژدان و ده‌روونی خۆمانه.
پێوه‌ری دووه‌م داگیركه‌ران و دوژمنانی گه‌ل ونیشتمانهكهمانن. هه‌ركاتێك داگیركه‌ر پێی ههڵگوتین و لێمان رازی بوون , ده‌بێت گومان له خۆمان بكه‌ین و به خۆدا بچینه‌وه و بزانین له كوێ هه‌ڵه‌مان كردووه و بووینه‌ته جێگای دڵخۆشیی داگیركه‌رانی كوردستان.
عه‌لی عه‌ونى لهكۆتادا ڕایگه‌یاندووه ، هه‌ركاتێك داگیركه‌ران به باشی باسمان بكه‌ن , ئه‌وه شكست و كه‌مییه بۆ ئێمه ، هه‌ر كاتێك بێ‌ڕێزییان كرد و سیفه‌تی ناشیاویان دایه پاڵ ئێمه, ئه‌و وه‌خته ده‌بێت خۆشحاڵ و ویژدان ئاسووده بین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.