Erbil 4°C سێشەممە 11 شوبات 23:31

به‌وێنه‌ ... له‌سه‌ر بڵاوبوونەوەی ڕێژەیەکی زۆر له‌ ڕشک و ئەسپێ له‌قوتابخانه‌کان هۆشداری ده‌درێت

دەرمانی پێویست بۆ سەرجەم قوتابخانەکان دابین بکرێت
کوردستان TV
100%

موحسین قەسرۆکەیی ‌ بەرپرسی هۆبەی هۆشیاری تەندروستی قەزای شەقڵاوە  له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ مالپه‌رىی كوردستان تیڤى ناردووه‌  رایده‌گه‌ێنێت ، هەلبەتە سالانە لەگەڵ دەسپێکی وەرزی خوێندن لە دام و دەزگا پەروەردییەکان بە تایبەتی ڵە باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتیەکان هەندێ جۆری پەتای وەرزی و نەخۆشی گوازراوەی وەک (ئەنلۆنزا،میرکوتە ،گوێ ڕەپە) بڵاودەبنەوە .

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت  ئەوەی ڵێرە گرنگە ئاماژەی پێ بکەم حالەتێکی مەترسیدار هەیە ئەویش  بڵاوبوونەوەی ڕێژەیەکی زۆر(رشک و ئەسپێ)یە لە ناو قوتابیان و قوتابخانەکان.

 ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ چەندین هۆکاری وەک : 
ـ فەرامۆش کردن و گرنگی نەدان بە ڵایەنی هۆشیاری (رۆشنبیری تەندروستی قوتابیان)
ـ فەرامۆشکردنی هەندێ  ڕێنمایی وبابەتی تەندروستی ڵە ناو قوتابخانەکان.
ـ کەم تەرخەمی و نەبوونی ڵێژنەی تایبەت بە چاودێری تەندروستی قوتابیان .
ـ گرنکی نەدان بە پاک و خاوێنی بە گشتی 
ـ نەبوونی مەرجی سەلامەتی تەندروستی فرۆشگاو ئاو و ئاوەڕۆی نێو قوتابخانەکان .

 هەلبەتە ساڵانە ڵەگەڵ دەستپێک و کرانەوەی دەرگای قوتابخانەکان چەندین حاڵەتی هەبوونی (رشک و ئەسپێ)  ڵە نێو قژی قوتابیان بڵاودەبێتەوە ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی خودی (دایک و باوک )و نەبوونی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی ..
ئەوەی جێگای ئاماژەیە ڵە هەموو بەڕێوەبەرایەتیەکان و نەخۆشخانەکان ڵە شاروقەزاو ناحیەکان هۆبەو بەشی تایبەت هەن بەناوی (ڕۆشنبیری تەندروستی ) تایبەت بە قوتابخانەکان ، هەروەها ڵە هەموو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەییەکان بەشی تایبەت هەیە بۆ چاودێری تەندروستی قوتابیان ..
بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئەمساڵ ڵە چاو ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ( رشک و ئەسپێ ) زۆر زیادی کردووە ..
ئەمساڵ بە هۆی زۆری ڕێژەی (رشک و ئەسپێ ) ڵە قوتابخانەکان و باخچەی منداڵان ڵە قەزای شەقڵاوە ئێمە وەک و (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای شەقڵاوە) هەفتەیەکە هەڵمەتێکی هۆشیاری مان دەست پێکردووە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڵە ناوبردنی (رشک و ئەسپێ) هەفتانە تیمەکانمان سەردانی چەندین قوتابخانە دەکەن ڵە ناو پۆڵەکان و ڵەگەڵ مامۆستاکان چەندین بابەتی تایبەت بە هۆشیاری و ڕۆشنبیری تەندروستی و باسی ڕێنماییە و ڵایەنی خۆپارێزی بۆ قوتابیان دەکەین ،ڵە هەمان کاتدا ڵە چەندین قوتابخانە و باخچەی منداڵان ڵەسەر ئەرکی خۆمان چەندین جۆری (شامپۆ)  و پاککەرەوەی دژی (رشک و ئەسپێ) دابەش کردووە ، بەڵام بە هۆی زۆری تووش بوونی ڕێژەیەکی زۆری قوتابیان ڵە قەزاو ناحیەکان و دێهاتەکان ناتوانین دەرمانی پێویست و بە تایبەتی (شامپۆی )دژی رشک دابین بکەین ..

بەرپرسی هۆبەی هۆشیاری تەندروستی قەزای شەقڵاوە  داوا ڵە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە دەکات  هەڵمەتێکی نیشتیمانی ئەنجام بدەن و دەرمانی پێویست بۆ سەرجەم قوتابخانەکان دابین بکەن و خەمێک ڵەو بابەتە هەستیارە بخۆن چونکە ژیان و ڕەوشی تەندرستی قوتابیان ڵە مەترسی دایە ئەگەر بە زووترین کات چارەی پێوست نەکرێت ئەوە ڵە سەرجەم قوتابخانەکانی شارو شارۆچکەکان بڵاودەبێتەوە و جگە ڵە زیانی تەندروستی ئەوە کاریگەری خراپی دەبێت ڵە سەر پەروەردەو خوێندن ...

تێبینی ‌/ ڕشک ـ ئەسپێ جۆرە مێرووێکی مشەخۆرە ڵە ناو پێست و قژی سەری مرۆڤ دەژی بە هۆی بەریەککەوتن و بەکارهێنانی هەندێ کەڵ وپەل  دەگوازرێتەوە بە تایبەتی ئەو شوێنانەی ڕێژەی تێکەڵاوبوونی زۆرە وەک قوتابخانەکان و گرتووخانەکان .

 

1111

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.