Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:03

داعش ده‌یه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه‌ که‌ پێشتر له‌ژێر ده‌ستیاندا بوون

هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێی سنووری نێوان سوریا و عێراقه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌یرزوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێی سنووری نێوان سوریا و عێراقه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ نێو وڵاته‌كه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ژێر ده‌ستیاندا بوون.

عادل عه‌بدولمه‌هدی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند: به‌سه‌دان ئه‌ندامی ڕێكخراوی داعش له‌ ده‌یرزوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێی سنووری نێوان سوریا و عێراقه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ نێو وڵاته‌كه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: توندڕه‌وانی داعش ده‌یانه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ژێر ده‌ستیاندا بوون كاتێك كه‌ داعش له‌ ساڵی 2014 دا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سوریاوه‌ درێژبوونه‌وه‌ بۆ باكووری عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.