Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:43

شه‌م به‌رهه‌م به‌ زمانی ئینگلیزی کتێبێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ مندالییه‌وه‌ حه‌زو ئاره‌زووی بۆ نووسینی چیرۆك هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%


چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا كچێكی تازه‌ پێگه‌یشتووی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ قۆناغی ئاماده‌یی ده‌خوێنێت ، به‌ زمانی ئینگلیزی یه‌كه‌مین كتێبی خۆی به‌ چاپگه‌یاند .

شه‌م به‌رهه‌م كچی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوی كورد " به‌رهه‌م عه‌لی " ه‌ ، كه‌ هه‌ر له‌ مندالییه‌وه‌ حه‌زو ئاره‌زووی بۆ خوێندنه‌وه‌ و نووسینی چیرۆك هه‌بووه‌ ، له‌ ژێر ناوی " ئێوه‌ ته‌نیا ته‌ماشا ده‌كه‌ن ، چیرۆكی ئه‌و منداڵه‌ ئێزیدییانه‌ی له‌ ده‌ست داعش رزگاریان بوو " به‌ زمانی ئینگلیزی یه‌كه‌م كتێبی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13/11/2018 ، كاتژمێر 4ی ئێواره‌ ، له‌ هۆتێلی رۆتانا له‌ شاری هه‌ولێر ، رێوره‌سمێكی شایسته‌ بۆ ناساندن و واژۆكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی ناوبراو ڕێكخرا و له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا كتێبه‌كه‌ی به‌ ئاماده‌بووان ئاشنا كرا .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.