هونەرمەندی گۆرانی بێژ و ئاوازدانەر” بژار دیلان “، لە ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی شاری هه‌ولێر " ئەردەلان بەكر" یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
دیلان كە خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەندە لە بوارەكەی خۆیدا ، له ژێر ناوی " كچی گاور " یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به شێوه‌ی سیدی ئۆرجیناڵ بڵاوكرده‌وه كه بووه خاوەنی زۆرترین جەماوەر.
گۆرانی كچی گاور له ساڵی 1996 له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو " ئه‌رده‌لان به‌كر " بڵاوكراوەتەوە كە هونەرمەند " زەكەریا عەبدوڵڵا و زاهیر بریفكانی " كاری موزیكیان بۆ كردوە ، ئەو گۆرانیە كاتی خۆی لە دەرەوە كلیپێكی زۆر جوان و هونەری و سەرنجڕاكێشی بۆ كرا‌و هێندەی دی تاموچێژی بە گۆرانیەكە بەخشی و لەو ساوە تا ئەمڕۆش جەماوەری خۆی هەیە .
ئه‌رده‌لان به‌كر لە ڕۆژی 10 ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2009 لە غوربەت و لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد و دواتر تەرمەكەی هێنراوە شاری هەولێر.
بڵاوكردنەوەی ئەو سیدیە ئەوپەڕی ڕێز و وەفادارییە بۆ ئەو هونەرمەندە كۆچكردووە كە ساڵانێكی زۆر خزمەتی بە ئاواز و موزیكی كوردی كردوە و ئەرشیفێكی هونەری دەوڵەمەندی لەدوای خیدا جێهێشتوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.